ئینگلتەرا

راشفۆرد هەر هەمان کارەساتەکەی وەرزی رابردووە!

Yariga App

مارکوس راشفۆرد بەنیاز نیە لەم وەرزەدا بگەڕێتەوە ئەو ئاستەی هەمووان چاوەڕوانن بیبیننەوە و جارێکیتر یانەکەی بێ هیوا کرد.

راشفۆرد و یونایتد وەرزی رابردوو بە ئاستەنگی زۆردا تێپەڕین، بەڵام هیوایەک هەبوو ئەم وەرزە بە ئاستێکی جیاوازە ببینرێن. هەرچەندە یونایتد لە جامی قەڵخان سەرەڕای دۆڕان بە باشی بینرا بەڵام راشفۆرد سەرلەنوێ بێ هیوا کەر بوو.

ئەستێرەکەی پێشووی ئینگلاند لەم یارییەدا دوو هەلی ئاسانی لەدەستدا، جگە لەوە هیچی دیکەی لێنەبینرا، تاکە گۆڵی یونایتدیش لەرێگەی ئەلیخاندرۆ گارناچۆ وە بوو

کێشەی یونایتد تەنها لە راشفۆرد خۆی نەبینییەوە بەڵکو سەرجەم یاریزانە هێرشبەرەکانی پێکهاتەی سەرەکی زۆر بە خراپی دەرکەوتن، بە جۆرێک تا خولەکی 60 هیچ لێدانێکیان نەبوو بۆ گۆڵی ئێدەرسن.

دۆڕانی یاری قەڵخان بەرامبەر مان سیتی دەکرێت تەنها یارییەک بێت و هاندەرانن چاوەڕێن بزانن کە ئایا لەگەڵ دەستپێکردنەوەی پریمەرلیگ هەمان سیناریۆی وەرزی رابردوو دووبارە دەبێتەوە یاخود تێن هاگ بەڵێنەکەی بەجێ دەگەیەنێت و یانەکە دەگەڕێنێتەوە لوتکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button