ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چامبەرلەین پەیوەندی بە یانەیەکی چامپیۆنشیپ دەکات

هێشتا تەمەنی 30 ساڵە!

Yariga App

یاریگا –

ئەلێکس ئۆکسلەید چامبەرلەین، یاریزانی بێشیکتاش نزیکە لە گەڕانەوە بۆ ئینگلتەرا، بەڵام ئەمجارەیان بۆ یانەیەکی پرێمەرلیگ نییە.

چامبەرلەین لە هاوینی رابردوودا، لە گواستنەوەیەکی ئازاد دا، لیڤەرپوولی جێهێشت و پەیوەندی بە بێشیکتاشەوە کرد. یاریزانە ئینگلیزییەکە نەیتوانی یارمەتی یانەکەی ئیستانبووڵ بدات و پلەی شەشەمی سوپەرلیگی تورکیای بەدەستهێنا. دوای دەستنیشانکردنی جیۆڤانی ڤان بڕۆنکهۆرست، وەک راهێنەری نوێی بێشیکتاش، گۆڕانکاری ریشەیی لە پێکهاتەی یانەکەدا دەکرێت.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، شێفیڵد یونایتد، کە رکابەری لە چامپیۆنشیپ (خولی پلەیەکی ئینگلتەرا) دەکات، چاوی لە گواستنەوەی چامبەرلەینە، لە هەمان کاتدا خەریکی گفتوگۆن لەگەڵ کریستال پاڵاس، بۆ گواستنەوەی جێسورون راک ساکی.

لەلایەکی دیکەوە، رۆژنامەی ئێکسپرێس ئاشکرای دەکات، ئیپسویچ تاونی تازە سەرکەوتوو بۆ پرێمەرلیگ، گرنگی بە چامبەرلەین داوە، بەڵام هیچ گفتوگۆییەکی جددی لە نێوان هەردوو لایەن دەستیپێنەکردووە و رەنگە بەرزی مووچەکەی، ئاستەنگ بۆ گواستنەوەی دروستبکات.

یاریزانی تەمەن 30 ساڵان، پێشتر یاری بۆ یانەکانی لیڤەرپوول و ئارسیناڵ کردووە. لەگەڵ لیڤەرپوول پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگی بەدەستهێناوە

بابەتی زیاتر

Back to top button