ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ چێڵسی ئەستێرەیەکی پۆرتوگالی گواستەوە

''بازاڕی گواستنەوەی چێڵسی کۆتایی نەهاتووە''

Yariga App

یاریگا –

بازاڕی گواستنەوەی چێڵسی گەرموگوڕە و پێدرۆ نێتۆ، ئەستێرەی وۆڵڤز بووە جەنگاوەرێکی دیکەی ئێنزۆ مارێسکا.

لە کۆتایی هەفتەی رابردوو، چێڵسی و وۆلڤز لەسەر گواستنەوەی نێتۆ بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ رێککەوتن و دوێنێ شەممە، ئەستێرە پۆرتوگالییەکە پشکنینی پزیشکی لە لەندەن کرد و درەنگانی شەو، لەگەڵ چێڵسی لەسەر تەواوی مەرجەکانی کەسی رێککەوت.

لە وەرزی رابردوودا نێتۆ 20 یاری بۆ وۆڵڤز لە پرێمەرلیگدا کرد، ئەمەش بەهۆی تووشبوونی بە پێکانی ران. نێتۆ لە کۆی وەرزەکە تەنیا دوو گۆڵ و 9 ئەسیستی هەبوو. سەرەڕای کەمی بەشدارییەکانی لە وەرزی رابردوودا، نێتۆ لەلایەن رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری پۆرتوگال بانگهێشتی یۆرۆی 2024 کرا و بەشداری لە هەرسێ یارییەکەی قۆناخی کۆمەڵەکاندا کرد.

نێتۆ لە هاوینی ساڵی 2019 لە بڕاگای پۆرتوگالییەوە پەیوەندی بە وۆڵڤزەوە کرد و گرێبەستەکەی لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچوو، ئەمەش دوای نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لە ناوەڕاستی ساڵی 2022.

چێڵسی لە گواستنەوەی یاریزانانی ئەم هاوینە زۆر چالاکە و تاوەکو ئێستا گرێبەستی لەگەڵ تۆسین ئادارابیۆیۆ، عومەر کێڵیمان، مارک گیو، کیرنان دیوسبێری هۆڵ، رێناتۆ ڤێگا، کەیڵب ویڵی و ئارۆن ئانسێلمینۆ واژۆ کردووە، جیا لەمەش زۆر لە گواستنەوەی سامو ئۆمۆرۆدیۆن، هێرشبەری ئاتلێتیکۆ مەدرید نزیکە.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button