ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد چاوی لە هێرشبەرێکی پرێمەرلیگە

مان یونایتد دەیەوێت هێڵی هێرشبەری بەباشترین شێوە ئامادەبکات

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بڕی 50 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی ئیڤان فێرگسن، هێرشبەری برایتن ئامادەکردووە.

رۆژنامەی دەیلی ستار بڵاویکردووەتەوە، ماوەیەکی درێژە مان یونایتد چاودێری هێرشبەری ئایرلاندی دەکات، هەرچەندە یاریزانەکە لەلایەن چێڵسیشەوە داواکراوە.

رۆژنامەکە پێشبینیدەکات، بەر لە تەواوبوونی وادەی گواستنەوەی یاریزانان، مان یونایتد ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشی یانەکەی باشووری ئینگلتەرا بکات.

دان ئاشوۆرس، بەڕێوەبەری وەرزشی نوێی مانچێستەر یونایتد، بەر لە سێ ساڵ سەرپەرشتی گواستنەوەی فێرگسنی بۆ برایتن کرد، بۆیە پەیوەندییەکی زۆر تۆکمەی لەگەڵ یاریزانەکەدا هەیە.

لە ماوەی رابردوودا، مان یونایتد بەبڕی 32 ملیۆن پاوەند، جۆشوا زیرکزی لە ئاتاڵانتا گواستەوە، بەڵام ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مان یونایتد پێی وایە، زیرکزی هێشتا لەڕووی جەستەییەوە بۆ پرێمەرلیگ ئامادەنییە.

لە وەرزی رابردوودا، راسموس هۆیلوند، هێرشبەری دانیمارکی چەند جارێک تووشی پێکان بوو، بۆیە مان یونایتد نایەوێت تووشی سەرئێشەی وەرزی رابردوو ببێتەوە، فێرگسن دەکاتە بژاردەیەکی دیکەی هێڵی هێرشبردن.

بابەتی زیاتر

Back to top button