ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چارەنووسی جواو فێلیکس لە ئاتلێتیکۆ مەدرید چییە؟

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە دەبێ بڕیاربدات

Yariga App

یاریگا –

تاوەکو ئێستا ئاستۆن ڤیلا لە کێبڕکێی بەدەستهێنانی واژۆی جواو فێلیکس نەکشاوەتەوە.

رۆژنامەی میرەر بڵاویکردووەتەوە، ئەگەر ئاستۆن ڤیلا داواکارییەکانی دارایی ئاتلێتیکۆ مەدرید جێبەجێ بکات، ئەوا دیێگۆ سیمیۆنی، راهێنەری ئاتلێتی، لاری لە دەستبەرداربوون لە خزمەتەکانی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە نییە.

لەدوای گواستنەوەی کۆمەڵێک یاریزان بۆ ئاتلێتیکۆ مەدرید، چارەنووسی فێلیکس لە قەڵای مێترۆپۆلیتانۆ ناڕوونە، بۆیە یانە مەدریدییەکە دەیەوێت سوود لە فرۆشتنی وەربگرێت.

ئاستۆن ڤیلا دەمێکە چاوی بڕیوەتە فێلیکس، بە تایبەت وەرزی داهاتوو بەشداری لە چامپیۆنزلیگ دەکات و پێویستی بە یاریزانی بە ئەزموونە، ئەمەش قسەی یونای ئێمری، راهێنەری یانەکەی بیرمینگهامە.

ئاتلێتیکۆ مەدرید ویستی یاریزانی تەمەن 24 ساڵان لە گرێبەستی جولیان ئالڤارێز لەگەڵ مانچێستەر سیتی بەکاریبهێنێت، تاوەکو بەهای یاریزانە ئەرجەنتینییەکە کەمبکاتەوە، بەڵام مان سیتی رەتیکردەوە، هیچ یاریزانێک تێهێڵکێشی گرێبەستەکە بکرێت.

کێشەی سەرەکی گواستنەوەی فێلیکس، مووچەی ساڵانەیەتی، چونکە هەموو یانەیەک ناتوانێت ئەو مووچەیەی بۆ دابین بکات و کاتێک وەرزی رابردوو، یاری بۆ بارسێلۆنا کرد، مووچەکەی کەمکردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button