ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سێ ئەستێرەی چێڵسی لە مەشقەکانی پێکهاتەی سەرەکی دوورخراونەتەوە

بەزووترین کات داوای چوونەدەرەوە دەکەن

Yariga App

یاریگا –

ئاستۆن ڤیلا و کریستال پاڵاس لە نزیکەوە چاودێری دۆخی تریڤۆ چالۆبا، بەرگریکاری چێڵسی دەکەن.

بەر لە دەستپێکردنی گەشتی ئامادەکاری وەرزی نوێی یانە لەندەنییەکە، چالۆبا لە لیستی یاریزانانی بلووز دوورخرایەوە و ئێستا بە دوای یانەیەکی نوێدا دەگەڕێت.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، چالۆبا ماوەیەکە مەشق لەگەڵ تیمی یەکەمی چێڵسی ناکات و چاوەڕێی گەیشتنی ئۆفەری فەرمی یانەکان دەکات.

جیا لە چالۆبا، هەریەکە لە رۆمێلو لوکاکو و ئارماندۆ بڕۆخا لەگەڵ تیمی یەکەم مەشق ناکەن، بەڵکو ماوەیەکە مەشقەکانیان لەگەڵ تیمی لاوان دەستپێکردووە.

رۆژنامەکە بڵاویکردووەتەوە، ئاستۆن ڤیلا و کریستال پاڵاس گرنگیان بە چالۆبا داوە، کە وەرزی رابردوو 17 یاری بۆ بلووز کرد و لەگەڵ دەستبەکاربوونی ئێنزۆ مارێسکا، لە تیمی یەکەم دوورخرایەوە.

لە هاوینی رابردوودا، چالۆبا ئۆفەرێکی نۆتینگهام فۆڕێستی رەتکردەوە و بەشداری لە 17 یاریدا کرد.

چالۆبا لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی ساڵی 2022 گرێبەستێکی درێژخایەنی لەگەڵ چێڵسی واژۆ کرد و بەهای ئێستای لە بازاڕی گواستنەوەدا دەگاتە 25 ملیۆن پاوەند.

لەلایەکی دیکەوە، بڕۆخا بانگهێشتی گەشتی ئامادەکاری چێڵسی بۆ وەرزی نوێکرابوو، بەڵام ئێستا مەشقەکان لە کۆبهام ناکات.

بڕۆخا سەرنجی چەند یانەیەکی پرێمەرلیگ و لالیگای راکێشاوە، بەڵام دوای ئەوەی وەرزی رابردوو، بە خواستن یاری بۆ فولهام کرد و لە ئاستی پێویستدا نەبوو، بۆیە بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی ESPN نایەوێت لە پرێمەرلیگ بەردەوام بێت.

لوکاکو ئامانجی سەرەکی ناپۆلییە و ئانتۆنیۆ کۆنتی، راهێنەری یانە ئیتاڵییەکە کردوویەتییە داواکراوی یەکەم، بەڵام تاوەکو ئێستا یانەکەی سێریا ئەی ئامادەنییە بڕی 37 ملیۆن پاوەند، کە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی هێرشبەرە بەلجیکییەکەیە، دابین بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button