ئه‌ڵمانیافه‌ره‌نساگرنگترین

بۆ جێگرەوەی ئێمباپێ، پاریس لە ئەستێرەی بایرن میونشن نزیک دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

پاریس سانجێرمان نزیکە لە گواستنەوەی ئەستێرەیەکی یانەی بایرن میونشن ده‌یه‌وێت له‌ مێركاتۆی هاوینه‌ بیگوازێته‌وه‌ ریزه‌كانی.

تۆڕی سکای ئەڵمانی بڵاویكرۆدته‌وه‌، یانه‌ی پاریس سان جێرمان زۆر نزیكه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی کینگسلی کۆمان، یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ كۆتایی پێبهێنیت بیكاته‌ شوێنگره‌وه‌ی ئێمباپێ.

ئاماژەی بەوەشکرد، سەبارەت بە کۆمان دانوستانی فەرمی لەنێوان هەردوو یانە كراوه‌، له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو بابه‌ته‌كه‌ یه‌كلایی ده‌بێته‌وه‌، یانە باڤارییەکە ده‌یه‌وێت کینگسلی کۆمان بە خواستن بۆ ماوەی وەرزێک بداته‌ یانه‌ پاریسیه‌كه‌، به‌ڵام پاریس ده‌یه‌وێت گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ باریرن كۆتایی پێبهینیت.

ئەم هاوینە سانجێرمان به‌ سێ گرێبه‌ست ریزەکانی بەهێزتر کردووە، هه‌ریه‌كه‌ له‌ ماتڤی سافۆنۆڤ، گۆڵپارێزی کراسنۆدار و جواو نێڤس، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی بێنفیکا و ویلیان پاچۆ، بەرگریکاری یانه‌ی ئینتراخت فرانکفۆری گواستۆته‌وه‌ ریزه‌كانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button