ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەرگریکارێکی بارسێلۆنا پەیوەندی بە بۆرنمس دەکات

بارسا پارەی کاشی پێویستە

Yariga App

یاریگا –

جولیان ئاراوخۆ، بەرگریکاری بارسێلۆنا زۆر لە پەیوەندیکردن بە بۆرنمس نزیکە.

تۆڕی ESPN بڵاویکردووەتەوە، یاریزانی تەمەن 22 ساڵان نەیتوانیوە شوێنێکی سەرەکی لە پێکهاتەی وەرزی داهاتووی بارسێلۆنا دەستەبەربکات، بۆیە دەیەوێت بەر لە داخرانی بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، یانەیەکی دیکە بدۆزێتەوە.

بارسێلۆنا ئامادەیە بەبڕی 10 ملیۆن یۆرۆ رێگە بە چوونە دەرەوەی ئاراوخۆ بدات، هەروەها بارسا دەیەوێت بڕگەیەک لە گرێبەستەکە بچەسپێنێت، بۆ ئەوەی لە گواستنەوەکانی داهاتووی ئاراوخۆدا، رێژەیەکی دیاریکراوی پارەی پێبکات.

گواستنەوەی ئاراوخۆ بۆ پرێمەرلیگ، پارەیەکی کاشی پێویست بۆ بارسێلۆنا دابین دەکات، بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەستی نیکۆ ویڵیامس پارەدار بکات.

ئاراوخۆ پێشتر لە رادارەکانی سێڤییادابوو، بەڵام فرانسیسکۆ گارسیا پیمێنتا، راهێنەری نوێی بۆرنمس، زوو کارەکانی گواستنەوەی تەواوکرد و ئێستا چەند رێکارێکی کارگێڕی ماوە.

جولیان ئاراوخۆ بەبڕی 5 ملیۆن یۆرۆ لە هاوینی ساڵی 2023 لە لۆس ئانجلێس گالاسی ئەمریکییەوە پەیوەندی بە بارساوە کرد، وەرزی رابردوو بە خواستن یاری بۆ لاس پاڵماس کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button