ئۆڵێمپیادی پاریسگرنگترین

باشترین راکەری ماراسۆن لە جیهاندا به‌ تاكسی ماراسۆنی ئۆلێمپیاد ته‌واو ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

ئێلیود کیپچۆگێ، باشترین راکەری ماراسۆن لە جیهاندا، دوای کشانەوەی لە پێشبڕکێکە لە ئۆڵۆمپیادی پاریس بە تاکسی گەیشتە هێڵی کۆتایی.

ئەو یاریزانە دووجار مێدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیاد بردۆته‌وه‌، لە تەمەنی 39 ساڵیدا بەشداری پێشبڕکێکانی ئۆلێمپیادی كرد، به‌ڵام نه‌یتوانی ماوه‌كه‌ ته‌واو بكات.

ئەستێرە بەناوبانگەکەی کینیا پێڵاو و گۆره‌ویه‌كانی  رادەستی ئەو هاندەرانە کرد کە له‌ رێگه‌كه‌دا ریزیان گرتبو، ئامادەبووان هاواریان ده‌كرد و چەپڵەیان بۆ لێدا.

کیپچۆگێ بۆ 10 کیلۆمەتری ماراسۆنه‌كه‌ له‌ پێشەنگ بوو، دواتر لە نیوەی رێگادا بۆ نزیکەی خولەکێک له‌ ركاربه‌ره‌كان دووركه‌وته‌وه‌و و یەکێک بوو لەو 10 یاریزانه‌ی نه‌یتواتی  پێشبڕکێکە تەواوبكات.

کیپچۆگێ کە خاوەنی ریکۆردی ئۆلێمپاد بوو، هیوای ئەوە بوو ببێتە یەکەم یاریزان کە له‌ سێ ماراسۆنی ئۆڵۆمپیادی یه‌ك له‌ دوا یه‌ك مێدالیای زێر بباته‌وه‌.

یاریزانە کینیایەکە لە نێوان ساڵانی 2014-2019 زنجیرەیەک سەرکەوتنی سەرسوڕهێنەری لە 10 پێشبڕکێی گەورەی ماراسۆن بەدەستهێنا.

یاریزانه‌كه‌ له‌ پێشبڕکێی ماراسۆنی مەودای 5 هەزار مەتر ، لە ئۆڵۆمپیادی ئەسینای 2004 میدالیای برۆنزی و لە ساڵی 2008 لە پەکین میدالیای زیوی بەدەستهێنابوو، ، دواتر لە ئۆڵۆمپیادی 2016 ریۆ دی جانیرۆ و تۆکیۆ 2020 مێدالیای زێڕی ماراسۆنی بەدەستهێنابوو .

بابەتی زیاتر

Back to top button