ئینگلتەراگرنگترین

ئەستێرەیەكی چێڵسی تووشی پێكان بوو

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، ریس جەیمس ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و یانەی چێڵسی ئینگلیزی لە راهێنانەكانی یانەكەی تووشی پێكان بووە.

چاوەڕوان دەكرێت رۆژی 18 مانگ لە یەكەم یارییان بۆ وەرزی نوێ چێڵسی رووبەرووی مانچێستەر سیتی ببێتەوە.


بە گوێرەی زانیارییەكانی ئاتلێتیك، ریس جەیمس لە راهێنانەكانی چێڵسیدا تووشی پێكان بووەتەوە و لە سەرەتایی وەرز ئامادە نابێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، جەیمس دەست بە وەرگرتنی چارەسەر دەكات و لە گەڕانەوەی بۆ یاریگاكان پەلە ناكات، بۆ ئەوەی جارێكی دیكە پێكانەكەی دووبارە نەبێتەوە.

ریس جەیمس

گرێبەستەكەی ریس جەیمسی تەمەن 24 ساڵان لەگەڵ چێڵسی لە هاوینی ساڵی 2028 بەسەردەچێت.

وەرزی رابردوو جەیمس تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بوو بەهۆیەوە ماوەیەكی زۆر لە یاریگاكان دابڕا، تەنیا لە 11 یاریدا بەشداری كرد و توانی دوو گۆڵ درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button