ئینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ: متمانەی تەواوم بە سانچۆ و راشفۆردە

Yariga App

یاریگا –

ئێریك تێن هاخ، راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی باس لە دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر مانچێستەر سیتی دەكات.

دوێنێ لە یاری قەڵخانی خێرخوازیی ئینگلتەرا مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد رووبەرووی یەك بوونەوە، یارییەكەش بە بردنەوەی سیتیزن بە لێدانی یەكلاكەرەوە كۆتایی هات.


لە دوای یارییەكە تێن هاخ گوتی: 

بەڕاستی قورسە دۆڕان بەو شێوەیە قبوڵ بكەیت، دەبێت هەست بە ئازارەكەی بكەیت، چونكە ئەوە دەبێتە پاڵنەرێك بۆ ئەوەی ئاستێكی باشتر پێشكەش بكەیت.

دەبوایە پێشبكەوتینایە و گۆڵی زیاترمان بكردایە، ئاستێكی باشمان پێشكەشكرد و هەلی گۆڵكردنی زۆرمان دروستكرد.

دەربارەی لەدەستدانی لێدانە یەكلاكەرەوەكە لە لایەن سانچۆ، تێن هاخ گوتی: 

هیچ گومانێكم لە تواناكانی نییە، دڵنیام لە داهاتووشدا لێدانی سزا وەردەگرێت و جێبەجێی دەكات، ئەو زۆر باشە لە جێبەجێكردنی لێدانی سزا، ئەمڕۆ لەدەستیدا، بەڵام ئەوە بەشێكە لە یارییەكە.

دەربارەی ئاستی راشفۆرد گوتی:

چەند جارێك لە پێگەیەكی زۆر باشدا بووە، من دڵخۆشم بۆی، دڵنیام ئەگەر بەردەوام بێت لە كردنی ئەو جوڵانە، ئەوا گۆڵی زیاتر تۆمار دەكات، ئەو ئەزموونی هەیە، ئەو ئاستێكی باش پێشكەش دەكات و گۆڵكردنیش بە دوایدا دێت.

رۆژی هەینی داهاتوو لە یاری كردنەوەی پرێمەرلیگدا، مانچێستەر یونایتد رووبەرووی فولهام دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button