ئینگلتەراگرنگترین

ئێدەرسن داهاتووی خۆی لەگەڵ مانچێستەر سیتی یەكلاییكردەوە

Yariga App

یاریگا –

ئێدەرسن مۆرایس، گۆڵپارێزی بەڕازیلی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی داهاتووی خۆی لەگەڵ یانەكەی یەكلاییكردەوە.

ئێدەرسن لە هاوینی ساڵی 2017 لە ریزەكانی بێنفیكاوە بە بەهای 40 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە مانچێستەر سیتیەوە كرد.

گرێبەستەكەی گۆڵپارێزە بەڕازیلیەكە لەگەڵ سیتیزن لە هاوینی ساڵی 2026 بەسەردەچێت.

لە ماوەی رابردوودا زۆربەی سەرچاوەكان باسیان لە پەیوەندیكردنی ئێدەرسن بە یەكێك لە یانەكانی ئیتیحاد یان نەسری سعودیەوە دەكرد.


لە لێدوانێكیدا دوای یارییەكەیان بەرامبەر مانچێستەر یونایتد، ئێدەرسن گوتی:

بڕیارەكە دراوە، ئەم وەرزە لە مانچێستەر سیتی دەمێنمەوە، لەگەڵ پێپ قسەم كرد و قسەكان یەكلاییكەرەوە بوو، بە مانەوەم دڵخۆشم، بەتەواوی سەرنجم لەسەر بردنەوەی نازناوی زیاترە، لەگەڵ ئیدارە، بەڕێوەبەران و هاورێكانم قسەم كردووە، لێرە دەمێنمەوە.

مانچێستەر سیتی لە یاری قەڵخانی ئینگلتەرا رووبەرووی مانچێستەر یونایتد بوویەوە و یارییەكەش بە لێدانی یەكلاكەرەوە لە بەرژەوەندی سیتیزن كۆتایی هات.

بابەتی زیاتر

Back to top button