بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

زاراگۆزا: بۆ ئەوەی لە بایرن یاری بکەیت، یەکەم جار دەبێت لە یانە باشەکانی وەک ئۆساسۆنا خۆت دروستبکەیت

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن زاراگۆزای ناردەوە بۆ ئیسپانیا و یاریزانەکەیش لەو بارەیەوە لێدوانی دا و باسی لایەنی جیاوازی ئەزموونەکەی کرد.

بایرن زستانی رابردوو یاریزانەکەی لە جێرۆناوە گراناداوە بە بڕی 15 ملیۆن گواستەوە ئالیانز ئارینا، بەڵام نەبوو بە بەشێک لە پلانە سەرەکییەکانی تۆماس توخێل. وا ئەم جارەیش لە سەردەمی ڤینسینت کۆمپانی ئەو یاریزانە بە خواستن نێردرایە ئۆساسۆنا و لە لێدوانێکیدا بۆ سکای سپۆرتس وتی

بۆ ئەوەی لە بایرن یاری بکەیت، یەکەم جار دەبێت لە یانە باشەکانی وەک ئۆساسۆنا خۆت دروستبکەیت. هەر بۆیەش هاتم بۆ ئێرە تا گەشە بکەم و فێربم. باوەڕیشم وایە لێرە زیاتر پێدەگەم، چ وەک یاریزان یان کەس.

لە درێژەی لێدوانەکانیدا کە بەبێ روونکردنەوەی زیاتر باسی لەو رووداوانەکرد بۆی هاتبوونەپێشەوە، یاریزانەکەی باڵی یاریگا وتی

لە ماوەی ئەم یەک ساڵە، شتانێکی زۆر لە من روویدا کە لە ژیانی هەمووکەسێکدا روونادات. قورسە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو رووداوانە.

براینی تەمەن 22 ساڵ لەو حەوت یارییەی لەگەڵ باڤارییەکان کردی تەنها یەک یاریی سەرەکی بوو.

لە کاتێکدا پێش ئەوەی بچێەت ریزەکانی زلهێزەکەی ئەڵمانیا، لە 21 یاری لەگەڵ گرانادا توانیبووی 6 گۆڵ و دوو ئەسیست بکات.

پێش تەواوبوونی وەرزەکە، تۆخێلی راهێنەری پێشوو گرفتی سەرەکی بەردەم ئەستێرە ئیسپانییەکەی باسکردبوو. درێژەی لەم بابەتەدا بخوێنەوە:

توخێل: زاراگۆزا کێشەی زمانی هەیە بۆیە کاتی پێویستە تا بتوانێ خۆی بگونجێنێت

بابەتی زیاتر

Back to top button