بازاڕی گواستنه‌وه‌

لێدوانی فەرمی راهێنەرێکی پرێمەرلیگ سەبارەت بە گفتوگۆکانی لەگەڵ هەمڵس

Yariga App

یاریگا –

راهێنەرێکی پرێمەرلیگ راستی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی لەگەڵ ماتس هەمڵس ئاشکرا دەکات.

لەوەتەی جێهێشتنی بروسیا دۆرتمۆندوە دوای کۆتایی هاتنی وەرزی رابردوو، هەمڵس یاریزانێکی ئازادە و لێرە و لەوێش ناوی بە چەند یانەیەکەوە دەبەسترایەوە، لەنێویاندا بۆڵۆنیای ئیتاڵی.

یانەی برایتن یەکێکن لە خوازیارە جیددیەکانی بەرگریکارە ئەڵمانییە و لەنوێترین پەرەسەندندنا فابیان هێرزلەری راهێنەر پەیوەندی بە هەمڵسەوە کردووە و ئەمرۆ ئەو راستیەی درکاند و بۆ ساکی سپۆرتس وتی

رێزێگرتنێکی دوولایەنە لەنێوانماندا هەیە و گفتوگۆیەکی باشمانکرد. بەڵام لە کۆتاییدا ئەو خودی یاریزانەکەیە کە ئایا دەتوانێ 100% پابەندی یانەکەبێت.

ئەو راهێنەرە ئەڵمانییە باسی پەیوەندیی خێزانییەکانی کرد لەگەڵ خانەوادەی هەمڵس هەیەتی و وتی

ماویەکی باشە لەگەڵ خانەوادەی ئەو پەیوەندییمان هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کارکردنم لەگەڵ بایرن میونشن. بۆیە هەمیشە ئەو بنەڕەتە بوونی هەیە کە مامەڵە لەگەڵ هەمڵسدا بکەم.

پەیوەندییەکانی هێرزلەر لەگەڵ خانەوادەی بەرگریکارە 35 ساڵانەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوکاتەی هێشتا تەمەنی 10-12 ساڵنێک دەبوو کاتێک لەلایەن هێرمانی باوکی هەمڵسەوە پەی بە تواناکانی بردرا و گواستیەوە بۆ بایرن میونشن.

لە ئەگەری سەرکەوتنی پرۆسەی گواستنەوەکە، ئەوا یاریزانەکە بە جیاوازیی چوار  لە راهێنەرەکەی گەورەتر دەبێت.

بۆ ناسینی زیاتری هێرزلەر، خوێنەری ئەم بابەتەی خوارەوەبن:

راهێنەرە چاوەڕوانکراوەکەی برایتن ریکۆردی نوێی پرێمەرلیگ دەبێت

بابەتی زیاتر

Back to top button