بازاڕی گواستنه‌وه‌راپۆرتی تایبەتعێراقکوردستانگرنگترین

تەواوی گرێبەستە فەرمییەکانی هەولێر لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا

لیستی ناوی یاریزانە رۆیشتووەکان و هاتووەکانی هەولێر لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی یاریزاناندا

Yariga App

یاریگا –

هەولێر لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا تاوەکو ئێستا بەفەرمی دەستبەرداری 11 یاریزانی بووە و گرێبەستی لەگەڵ 7 یاریزانی نوێ واژۆکردووە و گرێبەستی 5 یاریزانیشی نوێکردووەتەوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا گرێبەستە فەرمییەکانی یانەکانی کوردستان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بڵاو دەکاتەوە، کە رۆژی 2ـی ئاب/ئۆگێست دەرگای گواستنەوەی هاوینەی یاریزانان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق کرایەوە و رۆژی 2ـی ئۆکتۆبەر/تشرینی یەکەم دوایین وادەی گواستنەوەی یاریزانان دەبێت.

تەواوی گرێبەستە فەرمییەکانی هەولێر لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا
تەواوی گرێبەستە فەرمییەکانی هەولێر لە مێرکاتۆی ئەم هاوینەدا

رۆیشتووەکان: ئاکام هاشم (شوڕتە)، عەلی شاخەوان (قوە جەوییە)، محەمەد قاسم (قوە جەوییە)، ئەحمەد حەسەن مەکەنزی (نەجەف)، عەلی موحسین (حدوود)، ئەمجەد رازی، لویس ئێدوارد، ئاداما بالۆ، جەلیفە ئەبوبەکر، عەلا خەلیل، یاسر سەلام.

هاتووەکان: بیلال ئەڵعیفە (شەبابی کوەیتی)، یوسف بن سۆدە (شەبابی کوەیتی)، عەلی رەحیم (ئەهلی ئوردنی)، خالید کوردئۆغلی (وەحەداتی ئوردنی)، ئیڤان خالید (کارەبا)، دانا کامەران (پێشمەرگەی هەولێر)، یادگار ئیبراهیم (سەیدسادق).

نوێکردنەوەی گرێبەست: هەڵۆ فایەق، هێلیۆ مۆنتێرۆ، گەیلان لوقمان، رەوا یوسف، حوسێن جولی.

دەنگۆکان: نیاز محەمەد و بڵند ئازاد و ئوسامە رەشید لە یانەکە نزیکن، هەریەکە لە هەردی سیامەند و بارزان شێرزاد و دیدار غازی و ئەرکان ئەمیریش لە بەجێهێشتنی یانەکە نزیکن.

بابەتی زیاتر

Back to top button