بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

بەدواداچوونی یاریگا؛ قوە جەوییە یاریزانێکی دیکەی کورد دەگوازێتەوە ریزەکانی

ئالان محێدین لە سویدەوە دەگەڕێتەوە خولی ئەستێرەکانی عێراق

Yariga App

یاریگا –

قوە جەوییە یاریزانێکی دیکەی کورد دەگوازێتەوە ریزەکانی و نزیکە لەوەی ئالان محێدین بەرگریکاری ئوستیکتێنسی سویدی بباتە ریزەکانی.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، قوە جەوییە هەنگاوێک لە واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ ئالان محێدین بەرگریکاری کوردی هەڵبژاردەی عێراق دوورە، کە لە جامی نەتەوەکانی ئاسیای 2023 لەلایەن خیسۆس کاساسەوە بانگهێشتکرابوو، خاوەنی سێ یاریی نێودەوڵەتییە بە درێسی شێرەکانی رافیدەین.

لەم هاوینە قوە جەوییە هەریەکە لە حەمە ئیتۆ لە نەورۆز، عەلی شاخەوان لە هەولێر و هیران ئازادی لە دهۆکەوە گواستووەتەوە ریزەکانی و ئالان محێدین دەبێتە چوارەمین یاریزانی کورد لەم هاوینە بچێتە ریزی هەڵۆیەکانی بەغدا.

ئالان محێدین (30 ساڵان) خەڵکی شاری سلێمانییە لە شاری گۆتیبۆرگ لە سوید لەدایکبووە، لە سەرەتای کاروانی وەرزشییەوە لە یانەکانی سوید یاریی دەکات، پێشتر یاریی بۆ یانەکانی ئۆرگرێتە و گایس گۆتینبێرگی سویدی کردووە و ئێستا لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی 200 هەزار یۆرۆیە و تاوەکو کۆتایی ساڵی داهاتوو گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button