ئیسپانیاگرنگترین

راهێنەرە تایبەتەکەی رودیگەر چەند نهێنییەکی سەرنجڕاکێش لەسەر یاریزانەکە ئاشکرا دەکات

"جەستەی رودیگەر وەک بەرد وایە"

Yariga App

یاریگا –

نوح سانێ، راهێنەری لەشجوانی تایبەتی ئانتۆنیۆ رودیگەری ئەستێرەی ریال مەدرید چەند نهێنییەکی سەرنجڕاکێش لەسەر یاریزانەکە ئاشکرا دەکات.

وەرزی رابردوو بۆ رودیگەر تەواو نایاب بوو، چوونکە نازناوی چامپیۆنزلیگ و نازناوی لالیگا و نازناوی جامی سوپەری ئیسپانیای لەگەڵ ریال مەدرید بەدەستهێنا.

رۆژنامەی مارکا چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ نوح سانێی راهێنەری لەشجوانی ئەستێرە ئەڵمانییەکە کردووە، تیایدا باس لە رادەی پئشەگەریی و پابەندی یاریزانەکە بە مەشقەکان دەکات، کە بەرهەمەکەی لە لاکێشەی سەوز رەنگی داوەتەوە.

راهێنەری زۆرێک لە وەرزشوانان بووم، بەڵام هەرگیز راهێنەری یاریزانێکی وەک رودیگەر نەبووم، سوپاسی دەکەم بۆ ئەو متمانەیەی بەمنی هەیە.

یەکەم پەیامی رودیگەر ئەوەبوو، ریال مەدرید گاڵتە نییە و منیش دەمەوێت ببمە ئەفسانە، سەرەتا هەندێک پەشۆکاو بووم، بەڵام دواتر ئارام بوومەوە و پاشان وەک تیمێکی بەهێز بەیەکەوە کارمان دەکرد.

لەگەڵ تێپەڕینی کات رودیگەر گۆڕانکاری گەورەی لە ژیانیدا کرد، کە وایکرد بەرزترین ئاست لە یاریگادا پێشکەش بکات. هەندێک گۆڕانکاریمان لە سیستەمی خۆراکیی کرد، بەڵام هەمووشتێکم لێ قەدەخە نەکرد، چونکە یاریزان دەبێت هەست بە ئازادی بکات. راهێنان و خۆراکی تەندروست ئامرازن بۆ باشتربوون، بەڵام خێزانیش کلیلی سەرەکییە.

رودیگەر لە ریال مەدرید دەچێت، بەهۆی بەڕێکردنی وەرزێکی سەرکەوتوو لەوبڕوایەدابووم باسی بەدەستهێنانی نازناوی 15ـی چامپیۆنزلیگ بکات، بەڵام گوتی ئەوە بووە بە رابردووم، ئێستا چاوی لەسەر نازناوی ژمارە 16 یە، بەراستی ئەوە سەرسامی کردم و باوەرپێنەکراو بوو.

ئانتۆنیۆ یاریزانێکی زیرەکە، جەستەی خۆی بە باشی دەناسێت. ئەمەش لەکاتی مەشقەکان یارمەتیدەرێکی باش دەبێت بۆی. لە یاریگادا ئەو زیرەکییە بەشێوەیەکی گونجاو بەکاردەهێنێت، دەزانێت کەی و لەکوێت دەوەستێت و چی دەکات.

دەزانم لە مەدرید بە ‘شێت’ وەسفی دەکەن، ڕەنگە شێت بێت بەڵام بەلای منەوە کەسێکی زۆر زیرەک و گاڵتەچییە، لەگەڵ بینین وادەکات هەست بە ئاسودەیی بکەت.

رودیگەر زۆر زۆر بەهێزە ئەو ئێسکی وەک بەرد وایە، کێشی 83 کیلۆگرامە، لەچاو باڵاو کێشی زۆر خێرا و بەجوڵەیە، ئەوەش لە رێگەی کار و رێکۆشانێکی زۆرەوە بەدەست دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button