ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

وێستهام گرێبەستی وان بیساکا یەکلایی دەکاتەوە

مان یونایتد رێگە بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی دیکە خۆش دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئارۆن وان بیساکای یاریزانی مانچێستەر یونایتد لە پەیوەندیکردن بە وێستهام یونایتد نزیکە.

رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای سپۆرت فلۆریان پلاتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆی نێوان وێستهام و مانچێستەر یونایتد بۆ یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی وان بیساکا گەیشتووەتە قۆناخی کۆتایی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پلاتنبێرگ، هەردوو یانە دەیانەوێت ئەمڕۆ بگەنە رێککەوتنی کۆتایی و دوای سێ رۆژی دیکەش پشکنینەکانی پزیشکی بۆ یاریزانەکە دەکرێت.

لە سەرەتای مانگی ئابەوە، بیساکا لەگەڵ هامەرز رێککەوتنی کەسی کردووە، بۆ ماوەی شەس وەرز و تا هاوینی 2030 پەیوەندی بە یانەکە دەکات.

دوای دەستبەرداربوون لە بەرگریکارە تەمەن 26 ساڵانییەکە، شەیتانە سوورەکان راستەوخۆ نوسەیر مەزراوی مەغریبی لە بایرن میونشنەوە بۆ ریزەکانیان دەگوازنەوە. گواستنەوەی یاریزانەکە تەنیا لەسەر رۆیشتنی بیساکا ماوەتەوە.

وان بیساکا لە ساڵی 2019 بەبڕی 50 ملیۆن پاوەند، لە کریستال پاڵاسەوە پەیوەندی بە مان یونایتد کرد، بەڵام هەرگیز نەیتوانی ببێتە یاریزانێکی سەرەکی لە ئۆڵدترافۆرد.

لە ماوەی پێنج ساڵدا، وان بیساکا 190 یاری کردووە و نازناوەکانی جامی خول و جامی FA بەدەستهێناوە.

وەرزی رابردوو، وان بیساکا بەشداری لە 30 یاریدا کرد کە 22یان لە پرێمەرلیگ بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button