ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بارسێلۆنا پلان B نیکۆ ویڵیامس دەستنیشان دەکات

فلیک بە تواناکانی یاریزانەکەی چێڵسی سەرسامە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا ئێستا سەرنجی خۆی لەسەر کارنی چوکومێکا، یاریزانی چێڵسی داناوە.

دوای گواستنەوەی دانی ئۆلمۆ، بارسا هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی نیکۆ ویڵیامس چڕکردووەتەوە، بەڵام وەک پلانی دووەم، لە نزیکەوە چاودێری چوکوموێکا دەکات.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بەهۆی نادڵنیایی بارسا لە بەدەستهێنانی واژۆی ویڵیامس، پلانی دووەمی داناوە و چاودێری چوکوموێکا دەکات، چونکە ئاماژەکانی مانەوەی ویڵیامس لە یانە باسکییەکە زیاترن لە جێهێشتنی.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی رۆژنامە کاتالوونییەکە بێت، بارسا داوای زانیاری یاریزانەکەی لە چێڵسی کردووە و ئێستا وەک پلانی دووەمی نیکۆ ویڵیامس سەیر دەکرێت.

چوکوموێکا لە هاوینی ساڵی 2022 لە ئاستۆن ڤیلاوە بەبڕی 18 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسی کرد، بەڵام نەیتوانی خۆی وەک یاریزانێکی سەرەکی لە پێکهاتەکەی بلوز پیشانبدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button