ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی؛ وێستهام یونایتد گرێبەستێکی دیکەی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی وێستهام یونایتد گواستنەوەی ژان کلەیر تۆدیبۆی راگەیاند.

ماڵپەڕی وێستهام یونایتد بڵاویکردووەتەوە، بەفەرمی کلەیر تۆدیبۆی فەرەنسی و یاریزانی پێشووی یانەی نیس گرێبەستی لەگەڵ یانەکە واژۆ کردووە و ئێستا یاریزانێکی نوێی یانەکەیە.

بەرگریکارە تەمەن 24 ساڵانییەکە بەشێوەی خواستن و بۆ وەرزێک پەیوەندی بە هامەرز دەکات، بەڵام یانە ئینگلیزییەکە دەتوانێت بەبڕی 35 ملیۆن پاوەند گرێبەستەکەی بکات بە هەمیشەیی.

یوڤێنتوس هەوڵی زۆری بۆ گواستنەوەی تۆدیبۆدا و تا دواساتەکانی لە هەوڵدان نەوەستا، بەڵام نیس و یوڤێنتوس نەگەیشتنە رێککەوتن.

بابەتی زیاتر

Back to top button