ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەکی گەورەی ئەوروپا داوای گۆڵپارێزی دووەمی لیڤەرپوول دەکات

کێڵێهێر دەیەوێت ببێتە گۆڵپارێزێکی سەرەکی

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی کۆوامین کێڵێهێر، گۆڵپارێزی لیڤەرپوول دەستپێکردووە.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، یوڤێنتوس دەیەوێت لیڤەرپوول بۆ دەستبەرداربوون لە کێڵێهێر رازیبکات، بەڵام هیچ هەنگاوێکی فەرمی نەنراوە.

کێڵێهێر لە وەرزی رابردوودا، بۆ ماوەیەکی درێژ بووە گۆڵپارێزی یەکەمی یانەکە، دوای ئەوەی ئالیسن بەیکەر، گۆڵپارێزی بەڕازیلی تووشی پێکان بوو.

گۆڵپارێزی تەمەن 25 ساڵان لە سەرەتای بازاڕی گواستنەوەی ئەم هاوینە، ناوی بە جێهێشتنی یانەکەی مێرسیساید بەستراوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، لیڤەرپوول داوای بڕی 30 ملیۆن پاوەند، بۆ دەستبەرداربوون لە تواناکانی گۆڵپارێزی ئایرلاندییەکە دەکات.

کێڵێهێر لە ساڵی 2015 لە یانەی رینگماهۆن پەیوەندی بە تیمی ژێر 18 ساڵانی لیڤەرپوول کرد، لەوساتەوە 47 جار گۆڵی لیڤەرپوولی پاراستووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button