ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی فێرمین دوو ئەوەندە زیاد دەکات

بارسا پارێزگاری لە فێرمین دەکات

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا هەوڵەکانی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی فێرمین لۆپێزی دەستپێکردووە.

لۆپێز یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی ئێستای ئیسپانیا، بە تایبەت دوای پێشکەشکردنی ئاستێکی بەرز لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە یۆرۆی 2024 و ئۆڵێمپیادی پاریس. لۆپێز شەش گۆڵی لە ئۆڵێمپیاد کرد و یارمەتی هەڵبژاردەکەیدا، مێدالیای زێڕ بەدەستبهێنێت.

لە دوای تەواوبوونی یارییەکانی ئۆڵێمپی، لۆپێز پشووی هاوینە وەردەگرێت و پێناچێت بۆ یەکەم یاریی وەرزی نوێی لالیگا ئامادەبێت.

رۆژنامەی سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، بارسا دەیەوێت گرێبەستی لۆپێز نوێبکاتەوە و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لە 400 ملیۆن یۆرۆ بۆ یەک ملیار یۆرۆ بەرزبکاتەوە، ئەمە جیا لە زیادکردنی مووچەکەی. گرێبەستی ئێستای لۆپێز لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت و لە هاوینی رابردوودا نوێکرابووەوە.

فێرمین لە وەرزی رابردوودا 42 یاری لەگەڵ بارسادا کرد و 11 گۆڵی هەبوو. بەهۆی ئاست بەرزی، لەلایەن لویس دێلا فوێنتی، بانگهێشتی هەڵبژاردەی ئیسپانیا کرا و بووە پاڵەوانی یۆرۆ و پاشان مێدالیای زێڕی ئۆڵێمپیادی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button