ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دوا پەرەسەندنەکانی گواستنەوەی زوبیمێندی بۆ لیڤەرپوول

لیڤەرپوول سوورە لەسەر گواستنەوەی ئەستێرە ئیسپانییەکە

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول لە هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی مارتن زوبیمێندی، یاریزانی ریال سۆسیداد بەردەوامە.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، چوارشەممەی رابردوو، لیڤەرپوول یەکەم هەنگاوی بۆ گواستنەوەی زوبیمێندی دەستپێکرد، بەڵام تاوەکو ئێستا یانەکەی هەرێمی باسک وەڵامی کۆتایی ئۆفەرەکەی لیڤەرپوولی نەداوەتەوە.

سۆسیداد و لیڤەرپوول چاوەڕێی وەڵامی کۆتایی زوبیمێندین، لیڤەرپوولیش نایەوێت پەلە بکات، چونکە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەگاتە 60 ملیۆن یۆرۆ و دەبێ بە یەکجار پارەکە دابین بکات و ناکرێت قیست.

لیڤەرپوول لە چەندین لایەوە هەوڵی رازیکردنی زوبیمێندی دەدات، تاوەکو یانەی منداڵی خۆی جێبهێڵێت و کاروانێکی نوێ لە دەرەوەی ئیسپانیا دەستپێبکات.

لیڤەرپوول دەمێکە دەیەوێت یاریزانێکی چەق بگوازێتەوە، تاوەکو شوێنی تیاگۆ ئالکانتارا بگرێتەوە و ئازادی زیاتر بە یاریزانانی هێڵی ناوەڕاستی وەک ئەلێکسیس ماک ئالیستەر و دۆمینیک سۆبۆسلای بدات.

زوبیمێندی بەرهەمی ئەکادیمیای ریال سۆسیدادە و تاوەکو ئێستا 187 یاری لەگەڵ یانەکە کردووە.

یاریزانەکەی سۆسیداد 10 یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئیسپانیا کردووە و بەشداری لە سەرکەوتنەکەی هەڵبژاردەی ئیسپانیا لە بردنەوەی یۆرۆی 2024دا کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button