ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ستێرلینگ لەلایەن گەورەیەکی ئەوروپا داواکراوە

دەرفەتەکانی مانەوەی ستێرلینگ لە چێڵسی کەمبوونەتەوە

Yariga App

یاریگا –

یوڤێنتوس بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو گفتوگۆکانی لەگەڵ چێڵسی بۆ گواستنەوەی رەحیم ستێرلینگ دەستپێکردووە.

لەسەر داوای تیاگۆ مۆتا، راهێنەری یوڤێنتوس، ناوی ستێرلینگ لە لیستی گواستنەوەکانی بیانکۆنێری داندراوە. جیانلوکا دی مارزیۆ، رۆژنامەنووسی سکای سپۆرت ئیتاڵیا بڵاویکردووەتەوە، یوڤێ بە هەموو شێوەیەک هەوڵی گواستنەوەی ستێرلینگ دەدات.

جیا لە ستێرلینگ، یوڤێنتوس چاودێری نیکۆ گۆنزالێز، یاریزانی فیۆرێنتینا دەکات و لە چەند رۆژی رابردوودا، گفتوگۆی لەگەڵ ڤیۆلا کردووە.

بەهۆی نزیکبوونەوەی پێدرۆ نێتۆ، یاریزانی وۆڵڤز لە چێڵسی، بژاردەکانی بەردەم ستێرلینگ بۆ یاریکردن لە پێکهاتەی سەرەکی ئێنزۆ مارێسکا زۆر کەمبووەتەوە، بۆیە بەجددی بیر لە گواستنەوە بۆ یانەیەکی دیکە دەکات.

یوڤێنتوس داوای زانیاری تەواوی یاریزانەکەی لە چێڵسی کردووە و چاوەڕێی رەزامەندی کۆتایی یاریزانە ئینگلیزییەکەیە.

بابەتی زیاتر

Back to top button