ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد لە گواستنەوەی بەرگریکاران ناوەستێت

رۆژنامەی سەن دوا هەوڵەکانی تێن هاخ ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد ئامادەکاری بۆ پێشکەشکردنی ئۆفەرێکی نوێ بە جاراد برانسوەیت، بەرگریکاری ئێڤەرتن دەکات.

رۆژنامەی سەن بڵاویکردووەتەوە، لەسەر داوای ئێریک تێن هاخ، راهێنەری مانچێستەر یونایتد، هەوڵ بۆ گواستنەوەی برانسوەیت دەدرێت، ئەمەش بەهۆی تووشبوونی لێنی یۆرۆ بە پێکان و دوورکەوتنەوەی تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ.

لە سەرەتای مێرکاتۆی هاوینەدا، مان یونایتد ئۆفەرێکی سەرەتایی بەبڕی 35 ملیۆن پاوەند لەگەڵ هەشت ملیۆن پاوەندی پەیوەست بە دەستکەوتەکان پێشکەشی ئێڤەرتن کرد، بەڵام یانەکەی مێرسیساید ئۆفەرەکەی رەتکردەوە و داوای بڕی 70 ملیۆن پاوەندی کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی سەن، ئێڤەرتن ئامادەیە بەبڕی 50 ملیۆن پاوەند دەستبەرداری برانسوەیت ببێت و چاوەڕێی گەیشتنی ئۆفەری فەرمی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button