بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

شتوتگارت بە رێکۆردێکی مێژووییەوە کوڕە کوردەکەی گواستەوە

Yariga App

یاریگا –

دەنگۆ و دەنگوباسەکان بوون بە راستیی و شتوتگارت بە فەرمی دەنیز ئونداڤی گواستەوە ریزەکانی.

دەنیزی کوردی باکووری کوردستانە، زستانی 2022 لە یانەی سەینت جیلواسی بەلجیکیەوە بەبڕی تەنها 7 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە برایتنی ئینگلیزیەوە کرد. ناوبراو پێشتر لە خولی بەلجیکی توانیبووی بە 18 گۆڵ ببێتە گۆڵکار و هاوکات باشترین یاریزانی خولەکەیش.

دوای ئەوەی وەرزی رابردوو بە خواستن بۆ یانەی شتوتگارت یاری کرد، لەوێ توانی ئاستێکی نموونەیی پێشکەش بکات بە جۆرێک لە 30 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا توانی 18 گۆڵ و 10 ئەسیست بکات و سەرنجی هاندەرانی شتوتگارت بەلای خۆیدا ببات.

ئەمڕۆ بە فەرمی یانە ئەڵمانییەکە بە فەرمی گرێبەستەکەی راگەیاند.

بە گویرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، تێچووی گواستنەوەی هێرشبەرە 28 ساڵانەکە مێژووییە لە یانەکە و بڕی 30 ملیۆن یۆرۆیە.

هەر وەک رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، دەنیز تەنها شتوتگارتی دەیویست و لە کۆتاییشدا گەڕاندیانەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button