ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا ئامادەنەبوونی چوار یاریزانی بۆ یارییەکەی مان یونایتد راگەیاند

Yariga App

یاریگا-

بڕیارە سبەی لە جامی قەڵخانی ئینگلتەرادا مانچێستەر سیتی و مانچێستەر یونایتد رووبەڕووی یەک ببنەوە.

پێپ گواردیۆلا راهێنەری شین پۆشەکان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە، ئامادەنەبوونی چوار یاریزانی بۆ رووبەڕووبونەوەی شەیتانە سوورەکان راگەیاند.

هەریەکە لە رۆدری و فیل دۆین و واڵکەر و ستۆنز ناتوانن بەشداری یاری قەڵخانی ئینگلتەرا بکەن و هەفتەی داهاتوو دەست بە مەشقەکانیان دەکەنەوە .

سەبارەت بە جولیان ئالڤارێز گواردیۆلا وتی:

جولیان ئالڤارێز خۆی داوای رۆشتنی کرد، منیش بەلامەوە ئاسایی بوو، چونکە یاریزانێکم ناوێت حەز بە مانەوە نەکات، سەبارەت بە شوێنگرەوەی ئالڤارێزیش قسەی لەسەر کراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ یاریزانێکمان دەستنیشاننەکردووە.

گواردیۆلا راگەیاند زۆر تامەزرۆیە بۆ دەستپێکردنی وەرزی نوێ و راگەیاند، هەوڵدەدەن ریکۆردەکانی خۆیان بشکێننەوە.

سبەی شەممە کاتژمێر 5 ی ئێوارە مان سیتی و مان یونایتد رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button