ئه‌ڵمانیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

زاراگۆزا بایرن میونشنی جێهێشت

جارێکی دیکە گەڕایەوە لالیگا

Yariga App

یاریگا –

براین زاراگۆزا بایرن میونشنی جێهێشت و گەڕایەوە لالیگا.

زاراگۆزای تەمەن 22 ساڵان، لە بازاڕی گواستنەوەی زستانەی رابردوودا، لە گراناداوە پەیوەندی بە بایرن کرد، بە گوێرەی رێککەوتنەکە، بڕیاربوو لە دوای تەواوبوونی وەرز، زاراگۆزا پەیوەندی بە بایرن بکات، بەڵام دوای تووشبوونی کینگسلی کۆمان بە پێکان، ناچاربوون رێکەوتنەکە بگۆڕن.

زاراگۆزا لە کۆی شەش یاریدا، تەنیا یەک یاری سەرەکی بووە لەگەڵ میونشن.

لە دوای چەند کۆبوونەوەیەکی نێوان ماکس ئێبێرل، بەڕێوەبەری وەرزشی و ڤینسێنت کۆمپانی، راهێنەری ئێف سی هۆڵیوود، بڕیاردا بە خواستن رێگە بەچوونە دەرەوەی زاراگۆزا بدرێت.

ئۆساسونا یەکەم یاری وەرزی نوێی لالیگا لە بەرامبەر لیگانێس لە 17 ئەم مانگە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button