ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

ریچارلیسن بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی خۆی دەدات

''پارە هەموو شتێک نییە''

Yariga App

یاریگا –

ریچارلیسن، هێرشبەری تۆتنهام دووپاتیدەکاتەوە، پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی سعوودییەوە ناکات.

لە ماوەی رابردوودا، چەند یانەیەکی سعوودی بە توندی بۆ گواستنەوەی ریچارلیسن هاتبوونە سەرهێڵ، بەڵام هێرشبەرە بەڕازیلییەکە رەتیدەکاتەوە، لەم هاوینەدا پەیوەندی بە یانەیەکی سعوودییەوە بکات.

ریچارلیسن لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی ESPN دەڵێت

پارەکە زۆرە، بەڵام خەونەکەم گەورەترە. ئۆفەرم پێگەیشتووە، بەڵام خەون بە یاریکردن بۆ هەڵبژاردەی بەڕازیل و یاریکردن لە پرێمەرلیگ دەبینم. بڕیاری کۆتایی منە.

ریچارلیسن لە هاوینی ساڵی 2022 لە ئێڤەرتنەوە پەیوەندی بە تۆتنهام کرد، بەڵام نەیتوانیوە خۆی وەک هێرشبەرێکی گۆڵکار بسەلمێنێت، چونکە تاوەکو ئێستا لە کۆی 66 یاریدا 15 گۆڵ و هەشت ئەسیستی هەبووە.

تۆتنهام یەکەم یاری وەرزی نوێی پرێمەرلیگ لە بەرامبەر لێستەر سیتی لە 19ی ئەم مانگە دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button