ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

سۆلانکێ زۆر لە یانەیەکی لەندەنی نزیکە

چەند وردەکارییەکی بچووک بۆ رێککەوتن ماون

Yariga App

یاریگا –

بۆرنمس و تۆتنهام نزیکن لەسەر گواستنەوەی دۆمینیک سۆلانکێ رێکبکەون.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، بۆرنمس و تۆتنهام گفتوگۆی چڕییان لەسەر گواستنەوەی سۆلانکێ بۆ یانە لەندەنییەکە کردووە و تەنیا چەند وردەکارییەکی بچووک ماون لەسەر رێکبکەون.

سۆلانکێ سوورە لەسەر جێهێشتنی بۆرنمس و پەیوەندیکردن بە یانەکەی باکووری لەندەن. ئاتلێتیک روونیکردووەتەوە، سۆلانکێ بە نزیکەی 50 ملیۆن پاوەند بۆرنمس جێدەهێڵێت و دەبێتە گرانترین گواستنەوە لە مێژووی بۆرنمسدا.

سۆلانکێ لەگەڵ لیڤەرپوول و چێڵسی نەیتوانی خۆی بسەلمێنێت، بەڵام لە وەرزی رابردوودا 19 گۆڵی بۆ بۆرنمس لە پرێمەرلیگ کرد\

لەوەتەی گواستنەوەی هاری کەین بۆ بایرن میونشن، تۆتنهام نەیتوانیوە هێرشبەرێکی گۆڵکاری ئاست جێگیر بدۆزێتەوە، بۆیە سەرنجی تەواوی لەسەر سۆلانکێ داناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button