ئۆڵێمپیادی پاریستێنس

جۆکۆڤیچ لە پاڵەوانێتی سینسیناتی کشایەوە

Yariga App

یاریگا-

نۆڤاک جۆکۆڤیچ خاوەنی مەدالیای زێڕی ئۆڵێمپیادی پاریس لە پاڵەوانێتی سینسیناتی کشایەوە.

ئەفسانە سڕبییەکە دوو پاڵەوانێتی ماستەرزی کردە قوربانی مەدالیا زێڕەکەی پاریس، لەکاتێکدا پێشتر کشانەوەی لە پاڵەوانێتی مۆنتریال راگەیاندبوو، ئەمڕۆش یاریزانەکە لە سینسیناتی کشایەوە.

بەهۆی کشانەوەی لەو پاڵەوانێتیەشدا جۆکۆڤیچ 1000 خاڵی دۆڕاند، چونکە هەڵگری نازناوەکە بوو.

نۆڤاک جۆکۆڤیچ بەبێ هیچ ئامادەکارییەک دەچێتە پاڵەوانێتی ئەمریکای کراوە، دواین پاڵەوانیتی گراندسلامی ساڵی 2024 کە بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە نیویۆرک دەست پێبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button