ئه‌وروپاگرنگترین

دی خیا گەڕایەوە بۆ یاریکردن

Yariga App

یاریگا –

داڤید دی خیا گەڕایەوە بۆ یاریکردن دوای دابڕانی بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک لە لاکێشەی سەوز.

دی خیا لەوەتەی ساڵی 2011 کە لە ئاتڵێتیکۆ مەدریدەوە گواسترایەوە بۆ مانچێستەر یونایتد، تا ئەوکاتەی لە 1ی تەمووز/یۆلیۆی 2023 کە دوایین  گرێبەستی کۆتایی هات هەر لە ئۆڵدترافۆرد مایەوە و چەندین ریکۆردی جۆراوجۆری بە ناوی خۆیەوە کرد.

ناوبراو لە هاوینی ڕابردووەوە بێ یانەیە. بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، یانەی فیورێنتینای ئیتاڵی ریککەوتنی لەگەڵ گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە کردووە و تا هاوینی 2025 پارێزگاری لە گۆڵی ئەو یانەیە دەکات.

لە دیارترین ئەو ریکۆردەنەی دی خیا لەگەڵ مانچێستەر یونایتد تۆماریکرد، شوبات/فێبرایەری ساڵی 2023 بوو بەرامبەر نیوکاسڵ کە یاریی 400ـهەمینی بوو لە پرێمەلیگ. ئەو ژمارەیەش پێشتر هیچ یاریزانێکی نائینگلیزیی پێینەگەشتبوو لەگەڵ تەنها یەک یانە.

هەر لەو مانگەی ئەو ساڵەدابوو توانی ببێتە خاوەنی زۆرترین کلین شیت لە مێژووی یانەکە بە 181 جار بە خاوێنهێشتنەوەی تۆڕەکەی و پێش پیتەر شمایکڵی دایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button