ئاتاڵانتا پێش یارییەکەیان بەرامبەر ریاڵ مەدرید هێرشبەرێکی گواستەوە
یاریگا –
ئاتاڵانتا خۆی پڕچەک دەکات پێش رووبەڕوو بوونەوەی ریاڵ مەدرید لە جامی سوپەری ئەوروپا.
14ی ئەم مانگە لە یارییەکی مێژووییدا بۆ یانەکەیان، ئاتاڵانتای پاڵەوانی یۆرۆپالیگ لە جامی سوپەری ئەوروپا بەرامبەر شاهانەکانی ئیسپانیا و پاڵەوانی چامپیۆنزلیگ یاری دەکەن، بەڵام پێش ئەو ئەرکە قورسە جیانلوکا سکاماکای هێرشبەری تووشی پێکان هات لە یاریی دۆستانەکەی رابردوویان بەرامبەر پارما. پێکانی ناوبراو قورسە و ماوەی 6 بۆ 7 مانگ لە یاریگاکان دادەبڕێت.
بۆ رووبەڕووبوونەوەی ریال مەدرید ئاتاڵانتا ئەستێرەیەکی لەدەستدا
بۆ پڕکردنەوەی شوێنی ئەو یاریزانە، یانە ئیتاڵییەکە دەبو هەرچی زووە پەلە بکات بۆ دۆزینەوەی شوێنگرەوەیەک. تا دواجار گرێبەستی لەگەڵ ماتیۆ رێتێگی واژۆکرد و بە فەرمی وەک یاریزانی نوێی یانەکەی ناساند.
Un nuovo centravanti in città: benvenuto a Bergamo, @mateoretegui 🌟
There's a new 𝑑𝑒𝑙𝑎𝑛𝑡𝑒𝑟𝑜 in town: welcome to Bergamo, Mateo 🧉🇮🇹#Retegui || #GoAtalantaGo ⚫️🔵 pic.twitter.com/T5oU1HPe48
— Atalanta B.C. (@Atalanta_BC) August 8, 2024
بە گواستنەوەی گۆڵکارە 25 ساڵانەکە، کۆتایی بەو دەنگۆیانە هات کە باسیان لەوە دەکرد ئانتۆنیۆ مارسیاڵی فەڕەنسی کە ئێستا بێ یانەیە، بۆ شوێنگرتنەوەی سکاماکا بگوازنەوە.
ماتیۆ رێتێگی بە رەگەز ئەرجەنتینیە و هەر لەو وڵاتەیش لەدایکبووە بەڵام بۆ هەڵبژاردەی ئیتاڵیا یاریی دەکات. وەرزی رابردوو لەگەڵ جێنەوا لە 29 یاری سێریائەی توانی 7 گۆڵ و 2 ئەسیست بکات.