ئه‌وروپاگرنگترین

پێپێ وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێ راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەكی فەرمی پێپێ ئەستێرەی تۆپی پێی پۆرتوگالی وازهێنانی یەكجاری لە تۆپی پێ راگەیاند.

پێپێ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ماڵئاوایی یەكجاری لە جیهانی تۆپی پێ كرد.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Pepe (@official_pepe)


بەرگریكارە تەمەن 41 ساڵانەكە لە جامی نەتەوەكانی ئەوروپای 2024 لەگەڵ هەڵبژاردەی پۆرتوگال بەشداری كرد و لە قۆناخی چارەكی كۆتایی كرانە دەرەوەی پاڵەوانیەتیەكە.

پێپێ لە ساڵی 2004 لە ریزەكانی ماریتیمۆ پەیوەندی بە پۆرتۆوە كرد و پاشان بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەكانی ریال مەدریدەوە كرد.

دواتر پەیوەندی بە بێشیكتاشی توركیەوە كرد و پاشان گەڕایەوە پۆرتۆ و لەو یانەیەش وازهێنانی لە تۆپی پێ راگەیاند.

پێپێ لەگەڵ یانە بەشداری لە 737 یاری كردووە و توانیویەتی 42 گۆڵ بكات و 36 گۆڵیش درووست بكات، هەروەها لەگەڵ ئەو یانانەی یاری بۆ كردوون 185 كارتی زەرد و 15 كارتی سووری بە روودا بەرز كراوەتەوە.

لەگەڵ پۆرتوگال بەشداری لە 141 یاری كردووە و 8 گۆڵی كردووە و 4 گۆڵیشی درووست كردووە.

توانیوویەتی نازناوەكانی ( یۆرۆ ، چامپیۆنزلیگ 3 جار، جامی جیهانی یانەكان 2 جار، لالیگا 3 جار، سوپەری ئەوروپا 2 جار، نەیشنز لیگ ، جامی شا 2 جار، سوپەری ئیسپانیا 3 جار، خولی پۆرتوگالی 3جار و جامی پۆرتوگال) بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button