ئیسپانیاگرنگترین

بارسا بڕیاریدا؛ وەرزی داهاتوو ئەم یاریزانە لەگەڵیاندا دەبێت، یاریزانێکیشی نزیکە لە رۆیشتن

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا هاوینێکی پڕ سەرقاڵی بەڕێدەکەن بە رێکخستنەوەی ریزەکانیان، ئەوە بەتایبەت دوای رۆیشتنی چاڤی هێرناندێز و هاتنی هانسی فلیک بۆ راهێنەرایەتیکردنی یانەکە.

تا ئێستا چەند یاریزانێک چارەنووسیان بە ناڕوونی ماوەتەوە لە ژێر سەرپەرشتی فلیک، لە دیارترین ئێریک گارسیا، ڤیتۆر رۆکی دێن. بەڵام بەگوێرەی ئەو دانیشتنانەی لەنێوان دێکۆی بەڕێوبەری وەرزشی و راهێنەرە ئەڵمانییەکەدا بەڕێوەچووە، فلیک کارگێری یانەکەی ئاگەدارکردووەتەوە کە دەیەوێ ئێریک گارسیا بهێڵێتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی خاڤی میگێلی رۆژنامەنووسی ناسراوی ئیسپانی، ئەم هەفتەیە کۆبوونەوەیەک رێک دەخرێت لەنێوان فلیک، دێکۆ و خوان لاپۆرتا کە تێیدا:

  • فلیک ناوی ئەو یاریزانانەیان دەداتێ کە چیتر پێویستیان نییە
  • هەروەها ناوی ئەو یاریزانانەی کە دەیەوێ لەگەڵیاندابن لە تیمی یەکەم

هاوکات خوان مارتی رۆژنامەنووس لە هەواڵیکدا بڵاوی کردووەتەوە کە ڤیتۆر رۆکی بەڕازیلی نزیکە لە جێهێشتنی بارسێلۆنا و دۆزینەوەی یانەیەکی نوێ.

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button