ئینگلتەرا

ئەستێرەیەکی بەرازیلی دەنگۆکان بەدرۆدەخاتەوە

Yariga App

یاریگا –

برونۆ گویمارێشی بەرازیلی دەنگۆکانی جێهێشتنی نویکاسڵ یونایتد بەدرۆدەخاتەوە.

ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی گویمارێشی بەرازیلی و ئەستێرەی یانەی نیوکاسڵ یونایتد دەنگۆکانی جێهێشتنی یانەکەی بە ناراست لەقەڵامدا و مانەوەی خۆی لە ریزەکانی یانەکەی دووپاتکردەوە.

هەرگیز باسی جێهێشتنی نیوکاسڵ یونایتدم نەکردووە، لە یانەکەم زۆر دڵخۆشم، دەمەوێت ناوی خۆم لە مێژووی یانەکەم بنوسمەوە و هەموو هەوڵەکانم لەپێناو یانەکە و هاندەران دەخەمەگەڕ.

من هەمیشە رۆڵی سەرکردەبوونم گێڕاوە، لە ئاتلێتیکۆ پارانایز، لاوانی بەڕازیل و لیۆن کاپتن بووم، بەڵام وەرگرتنی قۆڵبەستی کاپتنی نیوکاسڵ ئالنگارییەکی نوێیە و ئاسان نابێت، چوونکە زمانی سەرەکی من ئینگلیزی نییە.

سەرکردایەتی تەنیا لەقۆڵکردنی قۆڵبەستەکە نییە، بەڵکو جەنگان لە پێناو یانەکە لە هەموو کات و ساتێکدا ئەرکی سەرەکیت دەبێت، بۆنمونە بەدرێژایی وەرزی رابردوو بەشداری تەنیا یەک یارییم نەکرد.

ئەستێرە بەرازییەکە ناوی بە یانەکانی مانچێستەر سیتی، ئەهلی سعودی، پاریس سانجێرمان، ئارسیناڵ، ریال مەدرید و بارسێلۆنا بەستراوەتەوە.

برونۆ بەدرێژایی وەرزی رابردوو لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداری 50 یاریی یانەکەی کرد، 7 گۆڵی کرد و 10 گۆڵی دروستکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button