ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا بە بیرۆکەیەکی سەرنجڕاکێش یاریزانانی ئارسێناڵ شۆک دەکات

پەنای بردووەتە بەر تیمێکی دز و گیرفانبڕی شارەزا

Yariga App

یاریگا –

ئارتێتا بە بیرۆکەیەکی سەرنجڕاکێش یاریزانانی ئارسێناڵ شۆک دەکات و پەنای بردووەتە بەر تیمێکی دز و گیرفانبڕی شارەزا.

ماڵپەڕی ئاتلەتیک ئاشکرایکردووە، میکێل ئارتێتا راهێنەری ئارسێناڵی ئینگلیزی لەم رۆژانە لە کەمپی مەشق و راهێنانی یانەکەی وانەیەکی بەپێزی فێری یاریزانانی یانەکەی کردووە، لەکاتی خواردنی ژەمی ئێوارە تیمێکی شارەزای لە دزی و گیرفانبڕی هێنابووە هۆڵی خواردنی یانەکەی.

ماڵپەڕە ئەمریکییەکە ئاشکرایکردووە، ئارتێتا بە نهێنی داوای لەو تیمە شارەزایە کردبوو دزی لە گیرفانی یاریزانەکان بکەن، بەبێ ئەوەی یاریزانەکان هەستی پێبکەن، داوای لێکردبوون مۆبایل و جانتای گیرفانی یاریزانەکان بدزن، دواتر کاتێک ژەمی ئێوارەیان خواردبوو، راهێنەرە ئیسپانییەکە داوای لە یاریزانەکانی کردبوو گیرفانەکانیان بنۆڕن بزانن هیچیان لێ نەدزراوە.

کاتێک یاریزانەکان بۆیان دەرکەوتبوو هەریەکێکیان چەند شتێکی لە گیرفانیدا نەماوە و دزی لە زۆربەیان کردبوو، ئارتێتا راستی رووداوەکەی بۆ روونکردبوونەوە و پێی گوتبوون دەمەوێت بەم رووداوە پێتان بڵێم پێویستە بە درێژایی یارییەکانی وەرزی داهاتوو ئێوە ‘ئامادە و ئاگادار’ بن، چونکە لە هەر ساتێک مەترسی هەیە دزیتان لێبکرێت و شتە تایبەتەکانتان لەدەست بدەن.

وەرزی رابردوو ئارسێناڵ لەژێر سەرپەرشتی ئارتێتا بۆ دووەم وەرز لەسەریەک پلەی دووەمی لە پرێمەرلیگ بەدەستهێنا و لە چامپیۆنزلیگ گەیشتە قۆناخی چارەکی کۆتایی.

بابەتی زیاتر

Back to top button