چامپیۆنزلیگگرنگترین

چارەنووسی دی یۆنگ بۆ یارییەکەی سبەی یەکلا نەکراوەتەوە

راهێنەری یانەی ئەیاکس ئەمستەردام، ئیریک تێن هاگ رایگەیاند، هێشتا بە تەواوی دڵنیانین لەوەی دی یۆنگ لە یارییەکەی سبەی بەرامبەر بە یۆڤانتۆس بەشداری ناکات.

لە یاری رابردووی ئەیاکس، دی یۆنگ دووچاری پێکان هات و یاریگای بە جێهێشت.

لە بارەی یارییەکەی نێوان یۆڤی و ئەیاکس و بەشداری کردنی ئەو یاریزانە لاوە، راهێنەری ئەیاکس رایگەیاند:

“بەشداریکردن بەو هێشتا گوماناوییە و دوای راهێنانەکان بیری لێ دەکەینەوە”

“ئەوە راستە کە ئەو راهێنانی نەکردووە، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت کە سبەی بەشداری ناکات”

“دەبێت فرانکی باش گوێی لە جەستەی بگرێت و دواتر بڕیار دەدەین، بەڵام دۆخەکە ئەرێنییە”

لە یاری یەکەمیاندا، یۆڤی و ئەیاکس بە گۆڵێک یەکسان بوون بۆیە ئەرکی هەردوو یانە ئاسان نابێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button