ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پێشهاتی چاوەڕواننەکراو؛ بایرن میونشن لەبارەی چارەنووسی دەیڤز بۆچوونی دەگۆڕێت

گۆڕانکارییەکی گەورە روودەدات

Yariga App

یاریگا –

بایرن میونشن بۆچوونی لەبارەی چارەنووسی ئالفۆنسۆ دەیڤزی کەنەدی دەگۆڕێت و لە بڕیارەکەی پەشیمان دەبێتەوە.

رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لە چەند کاتژمێری رابردوودا وەرچەرخانێکی گەورە لەسەر داهاتووی دەیڤز روویدا، بایرن میونشن بڕیاریداوە لەم هاوینە دەستبەرداری بەرگریکارەکەی ببێت.

گرێبەستی یاریزانەکە لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت، بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئیسپانییەکە، یانە ئەڵمانییەکە لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی دەیڤز بێهیوابوون، بۆیە لەم هاوینە دەستبەرداری دەبن تاوەکو لە هاوینی داهاتوو بەخۆڕایی لەدەستی نەدەن.

ئەمەش گۆڕانکارییەکی گەورەیە لەو ستراتیژییەی باڤارییەکان لە چەند مانگی رابردوودا پەیڕەویان دەکرد، چوونکە ئۆلی هۆینسی سەرۆکی یانەکە دووپاتیکردبووەوە، تەنانەت ئەگەر کار بگاتە ئەوەی لە هاوینی 2025 بەخۆڕایی ئالفۆنسۆ لەدەست بدەن، ئامادەنین لەم هاوینە دەستبەرداری ببن.

یانە ئەڵمانییەکە ئۆفەرێکی بە مووچەی ساڵانەی 14 ملیۆن یۆرۆ پێشکەش بە دەیڤز کردووە، بەڵام خەونی یاریزانەکە یاریکردنە بۆ ریال مەدرید. بۆیە تا ئێستا بە ئۆفەرەکە رازی نەبووە.

بەگوێرەی ئەو زانیارییەنای ئاس دەستیکەوتووە، هەرچەندە ریال مەدرید رایەگەیاندووە، کیلیان ئێمباپێ کۆتا گرێبەستی هاوینەیانە، بەڵام هێشتا کەیسی دەیڤز دانەخراوە و لە حاڵەتی چاوەڕواننەکراو دەگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ و هەوڵی گواستنەوەی دەدەن.

ئالفۆنسۆ دەیڤز

بایرن میونشن بۆ دەستبەرداربوون لە یاریزانەکە داوای 50 ملیۆن یۆرۆ دەکات، زۆرینەی یانە گەورەکانی ئەوروپا ئارەزووی گواستنەوەی دەکەن، ئەمەش کێشە بۆ ریال مەدرید دروستدەکات، مێرێنگی دەیەوێت تا هاوینی 2025 چاوەڕوان بێت و ئەوکات بەخۆڕایی بیگوازێتەوە، بەڵام لەترسی لەدەستدانی دەبێت بەناچاری لەگەڵ بایرن دەست بە گفتوگۆ بکات.

بەڵام یانە ئیسپانییەکە نایەوێت 50 ملیۆن یۆرۆ لە گواستنەوەی یاریزانێک خەرجبکات، کە تەنیا 12 مانگ بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی ماوە، ئامادەن بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ لەپێناوی خەرج بکەن، بۆیە تاوەکو کاتی دەستپێکردنی گفتوگۆکان، روون نییە میونشن بەو نرخە رازی دەبێت یاخود نا.

لەلایەکی دیکە لۆس بلانکۆس کار بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی فێرلان مێندی دەکات، بەڵام گواستنەوەی لەناکاوی دەیڤز لەم هاوینە سەرلێشێوان بۆ فێرلان و ئانچێلۆتیش دروستدەکات، دەبێت یەکێکیان لەسەر کورسی یەدەک بێت، بەڵام پێناچێت بەرگریکارە فەرەنسییەکە بە کورسی یەدەک رازی بێت و ئەگەری هەیە گرێبەستەکەی نوێنەکاتەوە، ئەمەش کێشەیەکی دیکەیە بەرۆکی یانەکە دەگرێت.

بۆیە پێویستە لەسەر ریال مەدرید لەلایەک بایرن میونشن رازی بکات بە نرخێکی کەمتر دەستبەرداری یاریزانەکە ببێت، لەلایەکی دیکە چارەسەر بوو هەبوونی دەیڤز، مێندی و فران گارسیە بەیەکەوە بدۆزێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button