یاریگا –
کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنەری یانەی ڕیال مەدرید رازیبوونی خۆی له گه‌شتی تیپه‌كه‌ی بۆ ئه‌مه‌ریكا ده‌بڕی و ئاماده‌یی یانه‌كه‌شی بۆ یاری جامی سوپه‌ری ئه‌وورپا دووپاتكرده‌وه.
یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ ئاماده‌كاری وه‌رزی نوێ كه‌مپێكی مه‌شقی له ئه‌مه‌ریكا به‌بێ چه‌ند یاریزانێكی یانه‌كه‌ی كرده‌وه، چه‌ند یارییه‌كی دۆستانه‌ی ئه‌نجامدا رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتووش له جامی سوپه‌ری ئه‌وروپا به‌رامبه‌ر یانه‌ی ریال مه‌درید یاریی ده‌كات.
سەبارەت به ئاماده‌كارییه‌كانی ریال مه‌درید بۆ وه‌رزی نوێ کارلۆ ئانچیلۆتی رایگەیاند، ئەو خێراییەم بەدڵ بوو کە له‌پلانی هێرشبەریدا كردمان، هەستێکمان هەیە کە تیپەکە لە دۆخێکی باشدایە، ئاستی هه‌ندێك له یاریزانه‌كان دڵخۆشی كردم.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە 9ی ئابدا هه‌موو یاریزانه‌كان په‌یوه‌ندی یه یانه‌كه ده‌كه‌ن، دەست دەکەین بە ئامادەکاری بۆ یارییەکەی ئاتاڵانتا، کاتی ئەوە هاتووە بیر لە جامی سوپەری ئەوروپا بکەینەوە.
له كۆتاییدا گوتی، بۆ یاریی جامی سوپه‌ر هه‌ستێكی ئه‌رێنیمان هه‌یه، یاریزانه‌كان ئاماده‌ن، ئه‌ركمان قورسه چونكه ئاتالانتا به‌هێزه، به‌ڵام بیر له بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ده‌كه‌ینه‌وه.