بازاڕی گواستنه‌وه‌عێراقگرنگترین

ئەمڕۆ ئاکۆ حوزێر چارەنووسی لەگەڵ دهۆک یەکلا دەکاتەوە

چوار یانە ئۆفەریان پێشکەش کردووە

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ ئاکۆ حوزێر چارەنووسی لەگەڵ دهۆک یەکلا دەکاتەوە و لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی بڕیاری کۆتایی دەدات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، ئەمڕۆ ئاکۆ حوزێر کۆبوونەوەیەکی یەکلاکەرەوە لەگەڵ بەرپرسانی یانەی دهۆک دەکات و لەبارەی داهاتووی خۆی لە یانەکە بڕیاری کۆتایی دەدات، ئاکو حوزێر و دهۆک لەبارەی بڕی گرێبەستی نێوانیان ناکۆکن، بەڵام هەردوولا پێداگیرن لەسەر یەکلاکردنەوەی گرێبەستەکەی نێوانیان.

ئاکۆ حوزێر بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی داواکارییەکانی خستووەتە سەر مێزی یانەکەی و ئەمڕۆ دانوستانی کۆتایی لەمبارەیەوە دەکەن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی یاریگا، هەریەکە لە یانەکانی قوە جەوییە، کارەبا، نەورۆز و هەولێر ئۆفەریان پێشکەشی ئاکۆ حوزێر کردووە بۆ ئەوەی بیگوازنەوە، بەڵام ئەو ناوەڕاستکارە هێشتا ساڵێک لە گرێبەستەکەی ماوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button