ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بەهۆی “خیانەت” ئەستێرەیەکی ئاتاڵانتا بەرامبەر ریال مەدرید یاریی ناکات

"ئەمە رەشبگیرییە"

Yariga App

یاریگا –

ناکۆکی نێوان تیۆن کۆپمێینەرسی هۆڵەندی و جیان پێرۆ گاسپێرینی راهێنەری ئاتاڵانتا دەگاتە لووتکە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئیتالیا، لە مەشقەکانی دوێنێی یانە ئیتالییەکە شەڕ لە نێوان کۆپمێینەرس و گاسپێرینی  دروستبووە، بەوهۆیە مەشقەکان تەواو نەکراوە و یاریزانەکەش دوورخراوەتەوە.

جیان پێرۆ گاسپێرینی راهێنەری یانەکە لە دوایین لێدوانی، کە فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە ئاشکرای دەکات کۆپمێینەرس بۆ یارییەکەی بەرامبەر ریال مەدرید دوورخراوەتەوە و بەشداری ناکات.

کۆپمێینەرس نایەوێت بەشداری مەشقەکان بکات، لەگەڵ یوڤێنتوس رێککەوتنی کردووە، دەڵێت ناتوانم مەشقتان لەگەڵ بکەم چوونکە سترێسم، نایەوێت چیتر یارییمان بۆ بکات، بۆیە بەشداری یاریی جامی سوپەری ئەروپا ناکات.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە، ئاتاڵانتا زۆر لە یاریزانەکە نیگەرانە و هەستدەکەن خیانەتیان لێکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button