ئیسپانیاگرنگترین

بۆچی بارسێلۆنا ناتوانێت گرێبه‌ستی گه‌وره‌ واژۆ بكات؟

یانه كاتالۆنیه‌كه‌ 40 ملیۆن یۆرۆ كورتهێنانی هه‌یه‌

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنا به‌ده‌ست كورتهێنانی 40 ملیۆن یۆرۆ ده‌نالێێنێت كه‌ بڕیار بوو سندوقی وه‌به‌رهێنانی لیبێرۆی ئه‌ڵمانی ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ دابین بكات.

بارسێلۆنا بەدەست کورتهێنانی 40 ملیۆن یۆرۆی لە بودجەی وەرزی رابردووی 2024-2023، دەناڵێنێت، ئه‌مه‌ش رێگری ده‌كات له‌ به‌شداریكردنی یانه‌كه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی هه‌ر یاریزانێكی نوێ بۆ یانه‌كه‌، ناتوانێت هیچ گرێبه‌ستێكی نوێ بكات.

سندوقی وەبەرهێنانی ئەڵمانی لیبێرۆ نەیتوانی بڕی كورتهێنانی 40 ملیۆن یۆرۆ بۆ دابینکردنی مووچەی بداته‌ یانه‌ی بارسێلۆنا ، به‌ڵام یانه‌كه‌ ده‌یه‌وێت له‌ رێگه‌ی ئه‌و وەبەرهێنەرانە کە پێشتر پەیوەندییان بە یانە کەتەلۆنییەکەوە كردووه‌ ئه‌م كورتهێنانه‌ پڕبكاته‌وه‌.

رۆژنامەی ئەی ئێس ئیسپانی رایگەیاندووە، ئه‌و بڕه‌ پاره‌ی كه‌ له‌لایه‌ن سندوقی وەبەرهێنانی لیبێرۆوە نەدراوە، بەم زووانە لەلایەن ئەو کۆمپانیایانەوە دابنین ده‌كرێت کە پێشتر وەبەرهێنانیان لە یانه‌كه‌ کردووە.

یانەکە هیچ یاریزانێكی نه‌فرۆشتوه‌، بۆ ئه‌وه‌ی بوودجه‌ی یانه‌كه‌ هاوسه‌نگ ببێته‌وه‌، هەرچەندە فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا رایگه‌یاندووبوو، خەرجییەکانی یانەکە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، بەتایبەتی لەرووی پێدانی مووچەوە کە نزیکەی 250 ملیۆن یۆرۆ به‌ به‌راورد به‌ پێشوو كه‌متر بۆته‌وه‌.

رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، یانه‌كه‌ له‌گه‌ڵ كۆمپانیای سپۆتیفای کە سپۆنسەری ناوی یاریگای یانه‌كه‌ و درێسەکەیە، له‌گه‌ڵ کۆمپانیای ئارامارک و نایک، یانەکە دانوستانی كردووه‌ بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی سپۆنسەری و پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی له‌ یانه‌كه‌ هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ روونیشكردۆته‌وه‌، فرۆشتنی یاریزانێکی دیاری یانه‌كه‌ یارمەتیدەر دەبێت بۆ بوژانەوەی گەنجینەی بارسێلۆنا، پێویسته‌ خوان لاپۆرتا بە زووترین کات ئەو کارە بکات بۆ ئەوەی گرێبەستی نوێ تۆمار بکات و دڵنیابێت لە ئەنجامدانی گرێبەستێکی گرنگ بۆ یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button