دەنگۆکانی مێرکاتۆ؛ وێستهام تریپیێری کردووەتە ئامانج، مانچێستەر مووچەیەکی خەیاڵی بۆ یاریزانێکی نوێ دابین دەکات
دوا دەنگۆ و هەواڵەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی یاریزانان لە مێرکاتۆی هاوینەدا
یاریگا –
وێستهام تریپیێری کردووەتە ئامانج، ئەستێرەیەک گەیشتە مەدرید، مانچێستەر مووچەیەکی خەیاڵی بۆ یاریزانێکی نوێ دابین دەکات و چێڵسی لەگەڵ هێرشبەرێک رێکدەکەوێت…
وێستهام یونایتد گرنگی بە بەرگریکاری باڵی راستی نیوکاسڵ یونایتد کیێران تریپیێر دەدات، هێشتا چارەنووسی یاریزانەکە ناروونە – تەلەگراف
مانچێستەر یونایتد دەیەوێت ساندەر بێرگی نەرویجی و یاریزانی بێرنلی بە مووچەی هەفتانەی 100 هەزار پاوەند بگوازێتەوە – سەن
ماوریسیۆ پۆچێتینۆ بەربژێری سەرەکییە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و ناوبراویش ئامادەیە پۆستەکە وەربگرێت – ئای نیوز
کریستاڵ پاڵس دەیەوێت بۆ سێیەم جات گرێبەست لەگەڵ ولفرێد زاها واژۆ بکات، دوای ئەوەی گالاتاسەڕای دەستبەرداری یاریزانەکە بوو – تەلەگراف
چێڵسی بۆ گواستنەوەی ساموێل ئاگێهۆوا لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید بەبڕی 35 ملیۆن یۆرۆ رێککەوت – فابریزیۆ رۆمانۆ
پێشبینی دەکرێت ریال سۆسیداد ئۆفەرەکەی لیڤەرپوول بۆ گواستنەوەی مارتن زوبیمێندی قبوڵ بکات – ئاتلێتیک
ئارماندۆ بۆرخای هێرشبەری یانەی چێڵسی، لەگەڵ ئینزۆ مارێسکا لەبارەی داهاتووی گفتوگۆ دەکات، ئێڤەرتن و وۆڵڤزیش بۆ گواستنەوەی لەسەرهێڵن – دەیلی مەیل
وێستهام یونایتد ئارەزووی گواستنەوەی ترێڤۆ چالوبای بەرگریکاری چێڵسی و ماتس هەمێڵسی ئەڵمانی دەکات – سکای سپۆرت
هەروەها کریستاڵ پاڵاسیش ئارەزووی گواستنەوەی ترێڤۆ چالوبا دەکات – تەلەگراف
ئەمڕۆ کۆنۆر کالاگێر لە مەدرید پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت و گرێبەستەکەی لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید واژۆ دەکات – فابریزیۆ رۆمانۆ