ئینگلتەراگرنگترین

ئینگلتەرا ناوی راهێنەرە نوێیەکەیان رادەگەیەنن

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا نزیکە لەوەی ناوی راهێنەری نوێی هەڵبژاردەکەیان رابگەیەنن.

پاش رۆیشتنی گاریس ساوسگەیت لە دوای یارییەکانی یۆرۆی 2024 کە بۆ دووەم جار لەسەر دەستی ئەو راهێنەرە گەشتنە فیناڵ و بەڵام بێ ئەنجام لێی دەرچوون، یەکیتیەکە چەندین بژاردەی ناوخۆیی و بیانیی تاوتوێ کردووە بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکە.

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی سەرچاوە ئینگلیزیەکان و لەنێویشیاندا تەلەگراف، لیی کارسلی ئێستا بەهێزترین پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە بەڵام بەشێوەی کاتیی و نزیکە لەوەی بە فەرمی رابگەیەندرێت.

کارسلی لە کاتێکدا ئەرکەکەی پێدەسپێردرێت کە سێ شێرەکان خولی نەتەوەکانی ئەورووپایان لەپێشە و لە یەکەم دوو یارییاندا کە 7 و 10ی مانگی داهاتوو بەڕێوە دەچن، رووبەڕووی هەڵبژاردەکانی ئێرلەندا و فنلەندا دەبنەوە و مانگێک دواتریش یاریی یۆنانیان هەیە لە هەمان پاڵەوانیتی.

ناوبراو یەکەم ئەزموونی وەک سەرپەرشتی تیمێکی تۆپی پێ دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 2012 لەگەڵ یانەی کۆڤێنتری لە دوو ساڵی دوای یەک بەشێوەی جێگرەوەی راهێنەر. پاشان وەک را‌هێنەری هەمیشەی یانەیی برێنتفۆرد دەستنیاشانکرا و کەمتر لە ساڵێک لەو پۆستە مایەوە. بەڵام دیارترین دەستکەوتی ئەو لەگەڵ هەڵبژاردەی خوار 21 ساڵانی ئینگلتەرایە کە توانی لە ساڵی 2023 جامی یۆرۆیان بۆ بباتەوە لەسەر حیسابی ئیسپانیا کە لەوەتەی ساڵی 1984 ئینگلتەرا لێی بێبەش بوو.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button