ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

دۆمینیک سۆلانکێ رووناکی سەوزی بۆ یانەیەک هەڵکرد

سۆلانکێ دەبێتە لەندەنی

Yariga App

یاریگا –

دۆمینیک سۆلانکێی هێرشبەری یانەی بۆرنمس ئامادەیە پەیوەندی بە تۆتنهام بکات.

رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراو فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، تۆتنهام هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی دۆمینیک سۆلانکێ چڕکردووەتەوە و گفتوگۆکانی لەگەڵ یانەی بۆرنمس بەردەوامن.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، سۆلانکێ رووناکی سەوزی بۆ سپێرز هەڵکردووە و ئامادەیە گرێبەست لەگەڵ یانە لەندەنییەکە واژۆ بکات.

لەپێناو گواستنەوەی هێرشبەرە ئینگلیزەکە، تۆتنهام دەستبەرداری هەریەکە لە یاریزانان ئالێخۆ ڤێلیزی ئەرجەنتینی و ئێمرسن رۆیالی بەرازیلی دەبێت.

ئەینج پۆستێکۆگلوی راهێنەری یانەکە هەفتەی رابردوو ئاشکرایکرد، لەپلانیاندایە لەم مێرکاتۆیە هێرشبەرێکی گۆڵکار بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، سۆلانکێی ماوەیەکی زۆرە لەژێر راداری سپێرزە، پۆستێکۆگلو بە هێرشبەرە ئینگلیزەکە سەرسامە و خوازیارە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

هێرشبەرە تەمەن 26 ساڵانییەکە تا هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ یانەکەی هەیە، نرخیشی لە بۆرسەی یاریزانان 40 ملیۆن یۆرۆیە.

سۆلانکێ لە هاوینی 2019 بەبڕی 21.20 ملیۆن یۆرۆ لە لیڤەرپوولەوە پەیوەندی بە بۆرنمس کرد. لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 216 یاریی بۆ یانەکەی کردووە، 77 گۆڵی کردووە و 31 گۆڵیشی دروستکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button