بەهۆی هەڕەشەکانەوە دی ماریا گرێبەستەکەی لە بێنفیکا نوێکردەوە
''خەون بە گەڕانەوە بۆ ئەرجەنتین دەبینێت''
یاریگا –
ئانخێل دی ماریا رەتیکردەوە بگەڕێتەوە ئەرجەنتین و گرێبەستەکەی لەگەڵ بێنفیکا نوێکردەوە.
لە ماوەی رابردوودا، یاریزانی تەمەن 36 ساڵان گفتوگۆی لەگەڵ یانەی رۆزاریۆ سێنتڕاڵی ئەرجەنتینی دەستپێکردبوو، بەڵام دوای هەڕەشەی چەند گروپێکی چەکدار، لە گەڕانەوە بۆ ئەرجەنتین پەشیمان بووەوە و بڕیاری مانەوەی لە لیسبۆنی پایتەختی پۆرتوگالدا.
دڵخۆشم بە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەم لەگەڵ بێنفیکا، دەمەوێت نازناوی زیاتر بەدەستبهێنم.
✍️ Mais um ano de águia ao peito 🫶
➔ https://t.co/g2HirgIOsF#DiMaría pic.twitter.com/9hu1yWVAYa
— SL Benfica (@SLBenfica) August 6, 2024
دی ماریا نازناوەکانی جامی جیهانی و کۆپا ئەمێریکای لەگەڵ ئەرجەنتین بەدەستهێناوە، هەروەها پێشتر یاری بۆ یانەکانی ریال مەدرید، مانچێستەر یونایتد، یوڤێنتوس و پاریس سانجێرمان کردووە.
دی ماریا لە ساڵی 2023 پەیوەندی بە بێنفیکا کرد و پلەی دووەمی خولی پۆرتوگالییان بەدەستهێنا.