ئیسپانیاگرنگترین

هانزی فلیک پێشنیارێک دەخاتە بەردەست ئیدارەی بارسێلۆنا

"چەکی کاریگەرمان هەیە"

Yariga App

یاریگا –

هانزی فلیک پێشنیارێک دەخاتە بەردەست ئیدارەی یانەکەی و لە هێڵێکی یاریگا یاریزانی نوێی ناوێت.

بەرەبەیانی چوارشەممە بارسێلۆنا لە دوایین یاریی دۆستانە رووبەڕووی ئەیسی میلان بووەوە، یانە ئیتالییەکە بە لێدانی یەکلاکەرەوە یارییەکەی بردەوە و گەشتی کاتالۆنییەکان لە ئەمریکا کۆتایی هات.

هانزی فلیکی راهێنەرەی یانەکە دوای یارییەکە لە لێدوانێکیدا ئاشکرایکرد، نایەوێت لەم هاوینە گرێبەست لەگەڵ هیچ ناوەڕاستکارێک واژۆ بکەن و یاریزانی پێویستیان لەبەردەستدایە.

لە هێڵی ناوەڕاست یاریزانی زۆر ئاستبەرزمان هەیە، هەندێکیان پێکانیان هەیە بەڵام دەگەڕێنەوە.

ئەو ئاستە بەرزەی یاریزانە لاوەکانی وەک مارک کاسادۆ و بێرنال پێشکەشیانکرد بژاردەکانمان لە هێڵی ناوەراست زیاتر دەکەن و لەو هێڵە یاریزانی پێویستمان هەیە.

یانە کاتالۆنییەکە گرێبەستی دانی ئۆلمۆی ئیسپانی و یاریزانی پێشووی لایپزیگی یەکلایی کردووەتەوە و ئۆلمۆ دەبێت بە یەکەم گرێبەستی هاوینەی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button