ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

تۆتنهام دەستبەرداری دوو یاریزانی دەبێت

لەپێناو گۆڵکارێک

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام دەستبەرداری دوو یاریزانی دەبێت و ئامادەکاری بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک دەکات.

رۆژنامەنووسی ئیتالی فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، ئالێخۆ ڤێلیز بەشێوەی خواستن بۆ وەرزێک لە تۆتنهامەوە پەیوەندی بە ئیسپانیۆل دەکات، سپێرز واژۆی لەسەر پەڕاوەکانی گرێبەستەکە کردووە و هەمووشتێک کۆتایی هاتووە، بەڵام یانە ئیسپانییەکە مافی کڕینەوەی یەکجاری یاریزانەکەی نابێت.

هێرشبەرە 21 ساڵانییەکە لە هاوینی 2023 بەبڕی 15 ملیۆن یۆرۆ لە رۆزاریۆی ئەرجەنتینییەوە پەیوەندی بە تۆتنهام کرد. وەرزی رابردوو بەشێوەی خواستن یاریی بۆ سێڤییای ئیسپانی کرد. بەڵام تەنیا بەشداری 6 یاریی و بەشێوەیەکی گشتی تەنیا 31 خولەک یاریی کرد.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، ئێستا سپێرز لەگەڵ ئەیسی میلانی ئیتالی لە گفتوگۆدایە تاوەکو ئێمرسن رۆیالی بەرازیلی بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ بە یانە ئیتالییەکە بفرۆشێت و پارەی تەواو بۆ گواستنەوەی هێرشبەرێک دابین بکات.

ئەینج پۆستێکۆگلوی راهێنەری یانەکە هەفتەی رابردوو ئاشکرایکرد، لەپلانیاندایە لەم مێرکاتۆیە هێرشبەرێکی گۆڵکار بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە، بەگوێرەی میدیاکانی بەریتانیا دۆمێنیک سۆلانکێی هێرشبەری یانەی بۆرنمس لەژێر راداری سپێرزە، پۆستێکۆگلو بە هێرشبەرە ئینگلیزەکە سەرسامە و خوازیارە گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن.

پۆستێکۆگلو پلانەکانی تۆتنهام ئاشکرا دەکات

بابەتی زیاتر

Back to top button