پیسی ئاوی رووباری سێن چه‌ند وه‌رزشكارێك تووشی نه‌خۆشی ده‌كات
یاریگا –
ئامبولانسەکان ژمارەیەک وەرزشوانیان بۆ نەخۆشخانەکانی پاریس گواستەوە ،ئه‌مه‌ش دوای ئەوەی لە پێشبڕکێکانی یارییه سیانیه‌كانی ئۆڵێمپیادی پاریس له رووباری سێن مەلەیان کرد.
پێشبڕکێکان و راهێنانی یارییه سیانیه‌كان بەهۆی پیسی ئاوی رووباره‌كه و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی بەکتریا لە رووباری سێن زیاتر لە جارێک دواخران، کە شارەوانی پاریس بڕی یەک ملیار و نیو یۆرۆی بۆ پاککردنەوەی خەرج کرد ، بەڵام بێ سوود بوو، بریاریشه ركابه‌رییه‌كانی مەلەوانی 10 کیلۆمەتر رۆژانی پێنجشەممە و هەینی بكرێت.
بەگوێرەی ماڵپەڕی نیوزی ئوسترالی، ئادرین پرێڤۆد مه‌له‌وانی، سویسری دوای مەلەکردن لە رووبارەکە تووشی نەخۆشیی بوو، به ئەمبولانس گواسترایەوە نەخۆشخانە، هاوکات کلیر میشێلی بەلجیکی دوای تووشبوون بە هەوکردنی گه‌ده‌ی گه‌یه‌نرایه بەشی فریاکەوتنی نه‌خۆشخانه‌ی پاریس و له ركابه‌رییه‌كه كشایه‌وه.
لیژنەی ئۆڵێمپی بەلجیکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، لیژنەی ئۆڵێمپی بەلجیکا و فیدراسیۆنی یارییە سیانیه‌كان هیوادارن بۆ داهاتوو وانه‌ی له‌م شێوه میوانداریكردنه وه‌رگرن.